English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوای کشانەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا دەکرێت
2018-01-23 [04:32 AM]

ZNA- هەولێر


هاوپەیمانی نەینەوا ناسنامەمانە داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا بکشێنێتەوە.

هاوپەیمانی نەینەوا ناسنامەمانە لە راگەیێندراوێکدا داوا لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا پاشەکشە پێبکات و لەبری ئەوان هێزە ئەمنییەکان لەو ناوچانە جێگیربکات.

ئەم هاوپەیمانیە، هەروەها داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات، سەرجەم ئەو کارمەندانەی سوپا و پۆلیس بگەرێنێتەوە سەر کارەکانیان، کە پێشتر لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە.

پێشتر چەندینجار رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی چەکدارانی حەشدی شەعبیان بە رفاندن، کوشتن و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی تۆمەتبارکردبوو.

 

 





ئەم هەواڵە 982جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad