English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی بەلژیکا رایگەیاند ئاستی هەڕەشە لە سەر ئەمنی نەتەوەیی ئەم وڵاتە کەم بووەتەوە
2018-01-23 [04:48 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا رایگەیاند، ئاستی هەڕەشەکانی لە پلەی سێیەمەوە بۆ پلەی دووەم  دابەزاندووە. ئەم دابەزاندنەش بەو مانایەیە هەڕەشە لەسەر ئەمنی نەتەوەیی ئەم وڵاتە تەنیا رەنگە جار بە جار و بە هەڵاوێر بوونی هەبێت.

ئەم زانیارەییە پاش هەڵسەنگاندنێکی ئاژانسەکانی دژە تیرۆریستی ئەم وڵاتە درا، کە کە ژێر چاودێریی وەزارەتەکانی داد و ناوخۆی بەلژیک کار دەکەن.  بەهۆی ئەم بڕیارەشەوە ژمارەی سەربازان لەسەر شەقامەکان و پشکنینە ئەمنییەکان لە بۆنە گەورەکاندا کەمتر دەبنەوە.

دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی پاریس لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥، حکومەتی بەلژیک ئاستی هەڕەشەی ئەمنی بۆ پلەی سێیەم بەرز کردەوە. پاش هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر برۆکسەلیش لە ئازاری ٢٠١٦دا ئەم هەڕەشەیە بۆ ماوەیەکی کاتەکی گەیشتە پلەی چوارەم.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad