English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک دەستدرێژی دەکاتە سەر ٢٤٧کچ 
2018-01-23 [06:13 AM]

ZNA-ھەولێر 


 
زۆرن ئەو تاوانانەی لەسەرتاسەری جیھان ئەنجامدەدرێن , بەڵام ھەندێکیان زۆر قێزەونن و مرۆڤ دەتاسێنێت , بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیدارن بە منداڵانەوە . 

دەسەڵاتدارانی وڵاتی ڤەنزوێلا توانیان پیاوێک دەستگیر بکەن کە ناسرابوو بە (گورگی مرۆڤی) , دوای ئەوەی دەستدرێژی کردبووە سەر ٢٤٧ منداڵ . 

پیاوەکە ناوی خوان کارلۆس سانشێزە و تەمەنی ٣٧ ساڵە , تاوانەکەشی لەو کاتە ئاشکرا کە گرتەی ڤیدیۆی تاوانەکانی دەفرۆشتەوە . 

پۆلیسی ڤەنزوێلا جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەو پیاوەیان دەستگیر کردبوو , کاتێک دەستدرێژی کردبووە سەر کچێکی ١٤ ساڵان , بەڵام ھەر لەھەمان ساڵ ئازاد کرا. 

لەئێستادا پیاوی گورگ لە دادگاکان دادگایی دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داھاتوو سزایەکی توندی بەسەر بسەپێندرێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 20338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad