English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاوش ئۆغڵو باس له ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەبادی دەکات
2018-01-23 [08:25 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو رایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ عێراق رێککەوتوون لەسەر کۆتاییھێنان بە بوونی چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە شنگال ، لە بارەی ئۆپەراسیۆنی عفرینیشەوە چاوش‌ئۆغڵو ئاشکرایکرد کە ئەمریکا دوژمنایەتیان دەکات و گوتیشی ریکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێیگوتووە کە یەپەگە ھیچ مووشەکێکی ئاراستەی تورکیا نەکردووە و تورکیا راست ناکات

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە لە دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا لەگەڵ حکوومەتی عێراق باسیان لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشکردووە بۆ سەر شنگال کە پەکەکەی لێ جێگیر بووە. مەولود چاوشئۆغڵو، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا لە میانی گەڕانەوەیدا لەناو فڕۆکە لێدوانی گرنگیی بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسی لەوەکرد وڵاتەکەی چەندین جەنگی لەبەردەمدایە.

 

چاوش ئۆغڵو گوتی: یەکێک لەو بابەتانەی لەگەڵ عێراق قسەمان لەسەر کرد ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بوو دژ بە بوونی پەکەکە لە ناوچەی شنگال. ئەوانیش گوتیان؛ 'ئەو پەکەکەییانە لەگەڵ داعش جیاوازیان نییە، با ھاریکاری بکەین دژ بەو مەترسییە'. گوتیان کە کۆنترۆڵی ئاسایشی سنوورەکانی سووریا لە ناوچەی شنگال دەگرنەوە دەست، بە تەواوی بەر بە ھاتوچۆی پەکەکە-یەپەگە دەگرن. ئێمەش گوتمان ھەرکاتێک پێویست بوو ئامادەی ھەموو جۆرە پشتیوانیەکین. گوتمان ئەوەی لە دەستمان بێت بەیەکەوە ئەنجامی بدەین بۆ دەرکردنیان لە عێراق".

 

چاوش ئۆغڵو روونکردنەوەی گرنگی لەبارەی رۆژەڤەکانەوە دا بە تایبەتی لە بارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا.

 

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن گوتی بە پێی ئەو زانیارییانەی ھاوڕێیانمان پێیانداوین، رۆکێت و شت ھەڵنەدراوە بۆ تورکیا'. منیش پێم گوت، ئێمە ئەو زانیارییانە بە ھەند وەردەگرین کە لە ھاوڕێیانمان وەریدەگرین. دەبێت ئەوەیش بڵێم لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا یەپەگە بە ئێوەی گوت ناچینە ناو رەققە و لەگەڵ ئێوە ھەماھەنگی ناکەین. ئێستاش شتێکی ھاوشێوە ئەنجام دەدەن. تکایە بەدەمی ئەوان قسە لەگەڵ ئێمە مەکەن. ئێمە بە ئەمریکا دەڵێین، ئەگەر لە لای ئێمە نین، سێبەر دروست مەکەن، رووبەڕووشمان مەبنەوە.

 

پیدەچێ ئۆپەراسیۆنی عفرین ببێتە سەرەتای دابەشبوونێکی نوێ لە ناوچەکەدا، ئەمریکا کە وردە وردە لە تورکیا دووردەکەوێتەوە ھێشتا بە تەواوی دیار نییە کە ئایا یەپەگە دەکاتە ئەلتەرناتیڤ یاخود لەسەر بنەمای سەقامگیرکردنی پەیوەندییەکان بەردەوام دەبێ لە دۆستایەتی تورکیا.





ئەم هەواڵە 2023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad