هەولێر - ZNA
کۆنی ساێر، خانمە ئەکتەری سینەمایی هۆلیوود، کە وەک بە تەمەنترین ئەکتەر لە سینەمای هۆلیوودا دەناسرا کە تاوەکو ئێستا لە ژیاندا مابوو، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو ئەکتەرە لە تەمەنی 106 ساڵیدا لە مالەکەیدا لە وودلاند هیلز لە کالیفۆرنیا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو ئەکتەرە لە ساڵی 1912 لە دایک و باوکێکی جوولەکەی رۆمانیا لە دایکبووە، بەشداری لە چەندین فیلمی سینەماییدا کردووە و دوایین کاری لە ساڵی 2013 بوو، ئەویش فیلمی(Connie Sawyer) بوو.
ئەو ئەکتەرە لە ساڵی 2012مدا بووە یەکێک لە کۆنترین ئەندامانی ئەکادیمیای ئۆسکار کە ئەوکات تەمەنی 99 ساڵ بوو.
ئەم هەواڵە 3979جار خوێندراوەتەوە |