English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێک کاندیدی 13 خەڵاتی ئۆسکارە
2018-01-23 [10:48 AM]

هەولێر - ZNA



 

لیستی فیلمە کاندیدکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار بڵاوکرایەوە فیلمێکی سینەمایی کاندیدی 13 خەڵاتە.

 

فیلمی سینەمایی "زە شیپ ئۆف وۆتەر"، باس لە خانمێک دەکات کە عاشقی بوونەروەرێکی سەیر دەبێت، بۆ گشت بەشەکانی خەڵاتی ئۆسکار کاندیدکراوە.

 

لیستی فیلمە کاندیدکراوەکانی بۆ خەڵاتی ئۆسکار ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە.

 

ئەم فیلمە سینەماییە لەگەڵ هەریەکە لە فیلمەکانی "کۆل می بای یۆر نێیم"، "دارکست ئۆر"، "دانکریک"، "گێت ئاوت"، "لیدی بێرد"، "فانتیۆم سرید"، "زە پۆست" و "سری بیلبۆردز ئاوتساید ئیبینج، میزۆری" پێشبڕکێ دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلم.

 

ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 4 مارسی داهاتوو لە هۆلیوود بەڕێوەدەچێت.

 

جگە لە خەڵاتی باشترین فیلمە، چەندین خەڵاتی دیکە دابەشدەکرێن، لەوانە باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەر لە هەردوو رەگەز بۆ ئەکتەری سەرەکی و لاوەکی.

 

هەروەها خەڵاتی ئۆسکار بە باشترین سیناریۆ، باشترین میوزیک، باشترین کورتەفیلم و باشترین فیلمی بیانی دەبەخشرێت.

 





ئەم هەواڵە 3811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad