English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆیتەرز... دۆناڵد ترەمپ لەبارەی عەفرین پەیوەندی بە ئەردۆغان-وە دەكات
2018-01-24 [09:12 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا  لەبارەی ھێرشكردنەسەر عەفرین، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامبدات.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ترەمپ  بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامبدات  كە تێیدا بۆچوونی ئیدارەكە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین بە ئەردۆغان رادەگەیەنێت.

 ئەو بەرپرسە كە نەیویستیووە ناوی ئاشكرا بكرێت، ئەوەشی راگەیاندووە "بەرپرسانی توركیا ئاماژەی دژبەیەکیان خستووەتەڕوو لەبارەی قەبارەی ھێرشەکەیان دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاڵپشتیان دەکات".

ھەرچەندە ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ھێشتا ئاشكرا نییە، بەڵام ئەو بەرپرسەی ئیدارەی ترەمپ ئەوەشی دركاندووە "پەیامەکەمان ئەوەیە کە داوایان لێ دەکەین تا دەتوانن ھێرشەکانیان سنووردار بکەن."

 





ئەم هەواڵە 1624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad