English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆپبارانی سەر عەفرین بەردەوامە و ژمارەی قوربانیانی سڤیل بەرز دەبیتەوە
2018-01-24 [09:30 AM]

​ZNA – هەولێر


بۆردوومان و تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر دەوروبەری عەفرین بەردەوامە و ژمارەی قوربانییەکانیش لە بەرزبوونەوەدایە.

 

 
بەگوێرەی میدیاکانی هەسەدە، درەنگانی شەوی رابردووش یەکە تۆپهاوێژەکانی تورکیا شارۆچکەی راجۆی سەر بە عەفرینیان تۆپباران کردووە، بەوهۆیەوە کەسێکی سڤیل گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوونە.  

 

 

چالاكوانێكی مەدەنی بەناوی رەمەزان عەلەمدار لە عەفرینەوە بە رووداوی راگەیاند:  فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی شارۆچکەی راجۆیان لە سنووری عەفرین بۆردوومان کرد.
 
ئەو راشیگەیاند: کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی راجۆ دوو کەسی مەدەنی کوژراون. زیانێکی ماددی زۆریش لە تۆپبارانکردنی گوندەکاندا هەیە.

 

لەلایەکی دیکەوە شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD هێرشیان کردووەتە سەر ئەو سەربازانەی لە گوندی بازەرا لە ناوچەی دارت عیزەی سەر بە عەفرین دەمانەوە. بەگوێرەی فەرماندەکانی هەسەدە لە ئەنجامی هێرشەکەدا 8 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad