English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی ھێرشی عەفرین ترەمپ پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە دەكات
2018-01-24 [10:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبارەی ھێرشكردنەسەر عەفرین، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامبدات.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ترەمپ، بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامبدات، كە تێیدا بۆچوونی ئیدارەكە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین بە ئەردۆغان رادەگەیەنێت.

 ئەو بەرپرسە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، ئەوەشی راگەیاندووە "بەرپرسانی توركیا ئاماژەی دژبەیەکیان خستووەتەڕوو لەبارەی قەبارەی ھێرشەکەیان دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاڵپشتیان دەکات".

ھەرچەندە ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ھێشتا ئاشكرا نییە، بەڵام ئەو بەرپرسەی ئیدارەی ترەمپ ئەوەشی دركاندووە "پەیامەکەمان ئەوەیە کە داوایان لێ دەکەین تا دەتوانن ھێرشەکانیان سنووردار بکەن."

له‌ رۆژی 20/1/2018 سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوپای سووریای ئازاد، هێرشیان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری ده‌ستپێكردووه‌ و زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كیشه‌ بۆردوومان و بۆمبابارانكردنی ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن ھەسودەوە بڵاوكراونەتەوە، 17 كه‌سی سڤیل به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه‌ شه‌هید بوون و 28 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad