English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..سیڤیلیە به‌ئاسانی ئه‌تلەتیکۆ مەدرید لە جامی شا کرده‌ دەرەوە
2018-01-24 [10:59 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ھەشتی جامی شای ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای پیزخوان جارێکی تر بە یانەی سیڤیلیا دۆڕاو ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا کرد.

ھەر لە سەرەتادا و لە چرکەی ٢٥دا سیڤیلیە گۆڵێکی لەلایەن سێرجیۆ ئیسکۆدیرۆوە تۆمارکرد، بەڵام ئەنتوان گریزمان لە خولەکی ١٣دا گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکردەوە.

لە تایمی دووەمدا، سیڤیلیە دوو گۆڵی تری لە خولەکەکانی ٤٨ و ٧٩دا لەلایەن ئیڤەر بانێگا و پابلۆ سارابیاوە تۆمارکرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

بەم ئەنجامە، سیڤیلیە، کە لە یاری چوونیشدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەبوو، بە ئەنجامی ھەردوو یاری چوون و گەڕانەوە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە بەدەستھێنا.





ئەم هەواڵە 2077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad