English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا لە داڤۆس کۆدەبنەوە
2018-01-24 [11:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا کۆدەبنەوە.

شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی رۆژی سێشەممە 23-1-2018 گەیشتە داڤۆس. نێردراوی رووداو دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندەکە چەند چالاکی و کۆبوونەوەیەکی دەبێت، یەکێک لەوانەش کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ شا عەبدوڵڵا، پادشای ئوردن.


شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی پێکهاتووە لە: قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان‌.

رۆژی سێشەممە، 22-1-2018 لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا، نێچیرڤان بارزانی ئاشکرایکرد، لە داڤۆس لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جەبار لوعێبی، وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەشیان درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی بەغدایە.





ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad