English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە ماسکێرانۆ كرد
2018-01-24 [12:25 PM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی ماڵئاوایی لە خاڤێر ماسکێرانۆی بەرگریکەری یانەکەی کرد و لەگەڵ یانەی ھێبێی چینی گەیشتە رێککەوتن.

بارسێلۆنا لەسەر ماڵپەری خۆی راگەیاندووە، دوای ٨ ساڵ یارییکردن لە ریزەکانی یانەکە دەستبەرداری ماسکێرانۆ دەبێت و لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە یاریزانەکە پەیوەندی بە یانەی ھێبێی چینی دەکات.

خاڤێر ماسکێرانۆ لە ساڵی ٢٠١٠ لە یانەی لیڤەرپوول پەیوەندیی بە بارسێلۆنا کردووە، ٤ نازناوی لالیگا، ٤ نازناوی جامی شای ئیسپانیا، ٣ جامی سوپەری ئیسپانیا، ٢ چامپیۆنزلیگ و ٢ جامی جیھانی یانەکانیشی لەگەڵ یانەکە بردووەتەوە.


رووداو





ئەم هەواڵە 1771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad