English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆسترالیا پشتگیریی بۆ هەرێمی کوردستانێکی پێشکەوتوو و یەکگرتوو دووپات کردەوە
2018-01-24 [02:06 AM]

ZNA-هەولێر


لە دیداری نێوانیاندا، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق، جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئۆسترالیا کردەوە. باڵیۆزی ئۆسترالیا پشتگیریی وڵاتەکەیشی بۆ هەرێمی کوردستانێکی پێشکەوتوو و یەکگرتوو دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کریستۆفێر لانگمان باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا و لەبارەی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا، باڵیۆزی ئۆسترالیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەربڕی و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ مافە دەستوورییەکانی هەرێم دووپات کردەوە. هەروەها ئاواتی خواست کە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم بە سەرکەتوویی بەڕێوە بچن و ببن بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەری گشت کێشەکان.

لە پەیوەندیی بەم بابەتەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا، کە پێویستە هەرچیی زووتر هەوڵ بدرێت دۆخی عێراق بە جۆرێک ئاسایی بکرێتەوە کە گشت پێکهاتەکان هەست بە دڵنیایی بکەن و لە کەشێکی ئاساییدا بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.
مەسروور بارزانی دووپاتی کردەوە کە خواستی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی هەموو دەستوورە بە تایبەت ماددەی ١٤٠.
لە بارەی جەنگی دژەتیرۆرەوە، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم گوتی، هێشتا هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا ماوە و، هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا لە ریشەکێشکردنی ئەم هەڕەشانە بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 913جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad