English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارتۆمیو ھۆشداری دەداتە ڤالڤێردی 
2018-01-24 [03:03 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
جۆسێب ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت , یانەی ئیسپانیول بەھێزەوە یاری دەکەن و دەتوانن سوود لە ئەنجامی یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا ببینن . 

لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی بارتۆمیۆ رایگەیاند : یاری گەڕانەوەمان لەبەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل زۆر قورس دەبێت , چونکە ئەوان لە یاری یەکەم ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و توانیان سەربکەون، بەڵام ئێمە متمانەمان بە یاریزانەکانی خۆمان ھەیە کە دەتوانن سەرکەون بۆ قۆناغی داھاتوو .  

ھەروەھا گووتیشی : من نازانم راھێنەر بە کام پێکھاتە لەبەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یاری دەکات , بەڵام دەبێت راھێنەر رەچاوی ئەوە بکات نابێت لەم یارییە یاریزان تاقی بکاتەوە بەڵکو دەبێت بە باشترین پێکھاتە یاری بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو بەدەست بھێنێت. 

بارتۆمیۆ راشیگەیاند : راستە لەم وەرزە تا ئێستا ئاستێکی باش پێشکەش دەکەین , بەڵام تا ئێستاش ھیچ شتێک یەکلایی نەبووتەوە لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر ھەموومان بەردەوام بین لە ئاستی باشتر بۆ ئەوەی نازناوەکان بەدەست بھێنین. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad