English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار بێزاربووە 
2018-01-24 [03:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


نەیمار داسێلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی  سەرەڕای ئەوەی ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات بەڵام دەیەوێت خولی فەرەنسی جێ بھێلێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی فەرەنسا , نەیمار لە پاریس ھیچ دڵخۆش نییە بەتایبەتی دوای ئەوەی ھاندەرانی پاریس سانجێرمان فیکەی ناڕەزاییان لە یارییەکەی لەبەرامبەر یانەی دیگۆن بۆ لێدا , چونکە نەیمار رێگەی نەدا کاڤانی لێدانە سزاکە جێ بەجێ بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , نەیمار لە شێوازی یاری کردنی خولی فەرەنسی بێزارە و پێیوایە زۆر بەرگریانە یاری دەکەن و ناتوانێت سەربەستانە لایەنە ھونەرییەکانی دەربخات , ئەمەش نەیماری نیگەران کردوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە , نەیمار بە ھاوڕێ نزیکەکانی راگەیاندوە خولی فەرەنسی لە ئاست خولەکانی دیکە ئەوروپا و بەتایبەتی ئیسپانیا زۆر لاوازە و ئەمەش وای لێکردوە نەتوانێت ئاستێکی نایاب پێشکەش و سەرنجی جیھان بەلای خۆی رابکێشێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad