English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی له‌ داڤۆس له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا کۆبووه‌
2018-01-24 [05:03 AM]

ZNA-هەولێر


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ داڤۆسی سویسرا له‌گه‌ڵ خاوه‌نشکۆ شا عه‌بدووڵای دووه‌م ـ شای شانشینی ئوردنی هاشمی كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاوه‌نشکۆ شای ئوردن خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری له‌گه‌ڵ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و عه‌ممانی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی له‌ حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.

خاوه‌نشکۆ پشتیوانیی خۆی و شانشینی ئوردنی بۆ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق نیشان دا و به‌ پێویستی زانی ئه‌مه‌ بكرێته‌ هه‌نگاوی كرده‌یی، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیشی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان دۆستی زۆری هه‌یه و به‌ پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بێت به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداره‌که‌، سوپاسی خاوه‌نشکۆ شای ئوردنی كرد بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامیی شانشینی ئوردنی هاشمی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغه‌ جیاكاندا و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌‌كانی هه‌ولێر و عه‌ممان و فراوانكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی دووپات كرده‌وه‌.

دواتر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و مرۆییی ناوچه‌كه‌ و دوا دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش كرد و به‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی نێوان هه‌ردوولا زانی، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی به‌ ده‌ستووری عێراقه‌وه‌ نیشان دا‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی ئوردن و خودی خاوه‌نشکۆی بۆ هاندانی هه‌ردوولا له‌ دیالۆگ و گفتوگۆ، به‌ پێویست زانی.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران، به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، د. فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و د. ئامانج ڕه‌حیم سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده بوون.





ئەم هەواڵە 1048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad