English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلام شێخ مەموندی:عەقلیەتی ئەوانەی ئێستا کەرکوکی بەرێوەدەبەن ھەمان عەقلیەتی پێشوی رژێمی بەعسە
2018-01-24 [05:03 AM]

ZNA-هەولێر


چاڵاکوانێکی مەدەنی دەڵێت، عەقلیەتی ئەوانەی ئێستا کەرکوکی بەرێوەدەبەن ھەمان عەقلیەتی پێشوی رژێمی بەعسە بگرە خراپتریشە.

سەلام شێخ مەموندی چاڵاکوانی مەدەنی بە ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند ھەلبژاردن ڵە شاری کەرکوک سەرکەۆتونابێت چونکە ئێستا کەرکوک داگیرکراوە لە لایەن چەند ھێزێکی شیعی وە خەلکی کەرکوک زۆری ئاوارەبوە بۆیە ئەوان ئەمەیان بەدەرفەت زانی عەرەبی خوار و ناوەراست ھاوردەی کەرکوک بکەن تاکوو رێژەی دەنگی کورد کەم بکات عەرەب براوەبێت لەم شارە.

ئەم چاڵاکوانە گوتی، ئیستا کەوا کەرکوک بە پارێزگایەکی شەرعی خۆیتی ئەوەی ئێستا کەرکوک بەرێوەدەبات ئەوە گروپە شیعیەکانی ناو کەرکوکن نەک ئەم پارێزگایە ناشەرعیەی کە دانراوە بە بریارێکی سەرۆک وەزیران جونکە تاکوو ئیستا ھەلبژاردن نەکراوە لەم شارە بۆ ئەوەی پارێزگارێکی نوێ ھەلبژێرن.

سەلام شێخ مەموندی گوتیشی، بێگومان عەقلیەتی ئەوانەی ئێستا کەرکوکی بەرێوەدەبەن ھەمان عەقلیەتی پێشوی رژێمی بەعسە بگرە خراپتریشە،جونکە ئێمە بینیمان کەوا ئەوان ئاڵای کوردستان یان ھێناخوارێ وە ئەو ئاڵایەنەی کەوا نەخشێنرابون لەسەر کوچە و کۆلانەکان ئەوانەشیان سریەوە چەندە ھا لاوی کوردیان ڵەم شارە وون کردووە چونکە کوردایەتی کردوە، بۆیە ئیستا ئەوان بۆ ئەوە کاردەکەن کورد لەم شارە بسرنەوە رۆژانەش دەبینین بەرێوەبەرە کوردەکان دەردەکەن لە شوێنی ئەوان عەرەب دەست نیشان دەکەن، تا ئەو رادەی پێشتریش کە بەرێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لەگۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نەیان ھێشت بەکوردی قسە بکات.

جاڵاکوانی مەدەنی سەلام شێخ مەموندی ئاماژەی بەوەشدا و دەڵێت، بە بۆچونی من بڕیارەکەی پارتی بریارێکی دروستە، ئێستا کوردی ئەم شارە زۆربەی ئاوارەبوە وە ئەگەر ھەلبژاردن ڵەم شارە بکرێت کورد زەرەری دەبێت و ئەو رێژە ناھێنێت کەوا پێشتر ھێناویەتی، بۆیە دەبا ھەمولایانە سیاسیەکانی تر ئەم بریارە بدەن نەک پەرتەوازەبن.

 

زرار ناجی





ئەم هەواڵە 1501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad