English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ڕێوشوێنی توند بۆ فڕۆکە بارھەڵگرەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت
2018-01-24 [05:03 AM]

ZNA- هەولێر


 

کارگێڕیی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمریکا، تی ئێس ئەی داوایکردووە وەک پێداویستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی فڕین ئەو فڕۆکانەی کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە دەفڕن بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی تایبەت بپشکنرێن.

 

ئاژانسە ئەمریکییەکە، داوایکردووە کە سیستەمێکی تایبەت بۆ پشکنینی ئەو فڕۆکانە دابنرێ کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە دەفڕن بۆ ئەمریکا و لە سەرەتای ھەموارکردنی ئەو شێوازیی ڕێورەسمی ئاسایشە توندوتۆڵە فڕۆکەکانی پێنج وڵاتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دیاریکراوە کە لە حەوت فڕۆکەخانەوە دەفڕن.

 

ئەو فڕۆکەخانانەش، فڕۆکەخانەی قاھیرە، ڕۆیاڵ ئوردون، لە فڕۆکەخانەی شاژن عەلیا، ، فڕۆکەخانەی شا عەبدولعەزیز و شا خالید، ھەروەھا فڕۆکەخانەی دۆحە، و فڕۆکەخانەی ئیتیحاد لە دوبەی و فڕۆکەخانەی دوبەی نێودەوڵەتی.  ئاژانسەکە،‌ لە ‌فەرمانەکەیدا، داوایکردووە دەسەڵاتەکانی کە بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن،  راستەوخۆ لە شوێنە دەستنیشانکراوەکان ڕێسا نوێیەکانی ئاسایش جێبەجێ بکەن.

 

وتەبێژێک بە ناوی فڕۆکەخانەی کوین عەلیای ئوردنەوە، گەیشتنی ئەم ڕێنماییانەی پشتڕاستک ردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ماوەی یەک مانگ دەرفەتیان پێدراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی ئاسایش و وتووشیەتی کە لە ئێستاوە دەستیان بەجێبەجێکردنی کردووە.





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad