English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: دوای وردبینی سێ مانگ و نیو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن پێویستە
2018-01-24 [05:55 AM]

ZNA- هەولێر


 

کۆمیسیۆن سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسیی هەرێم رایگەیاند، لە وردبینیکردنی تۆماری دەنگدەران و پاککردنەوەی لە ناوی مردووان و ناوی دووبارە بەردەوامن. ھاوکات بە لیژنەی کاروباری پەرلەمانی راگەیاند، ھەرکات وادەی ھەڵبژاردن دیاری کرا ئەوا کۆمیسیۆن پێویستی بە ١٠٥ رۆژ دەبێ بۆ ئامادەکاریییەکان.

 

بەمەبەستی تاووتوکردن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی تۆماری دەنگدەران و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن کە بڕیارە لەچەند مانگی داھاتوودا ئەنجام بدرێت، رۆژی سێشەممە ٢٠١٨/١/٢٣، لیژنەی کاروباری پەرلەمان، بە سەرپەرشتیی قارەمان قادر، سەرۆکی لیژنەی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامانی و راوێژکارانی لیژنەکە،  لە ھۆڵی لیژنە لە تەلاری پەرلەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی لە ھەرێم کۆبۆوە.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا کە نزیکەی شەش سەعاتی خایاند، بە وردی پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی تۆماری دەنگدەران لەلایەن کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان شیی کرایەوە ‌و داوایش لە پەرلەمانی کوردستان کرا پشتیوانیی تەواویان بکەن بۆ باشتر راییکردنی کارەکانیان.

 

کۆمیسیۆن بە لیژنەکەی راگەیاند، کە بەردەوامن لە وردبینیکردنی تۆماری دەنگدەران و پاککردنەوەی  لە ناوی مردووان و ناوی دووبارە، بەڵام تائێستا وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و داد، وەڵامی داواکارییەکانی کۆمیسیۆنیان نەداوەتەوە سەبارەت بە پێدانی لیستی ناوی کارمەندانی وەزارەتەکانیان و مردووان.

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کار و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن کرا و لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە لیژنەکە راگەیەندرا، ھەرکات وادەی ھەڵبژاردن دیاری کرا ئەوا کۆمیسیۆن پێویستی بە ١٠٥ رۆژ دەبێ بۆ ئامادەکاریییەکان و ئەنجوومەنەکەشیان بڕی ٢٩ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دیناری پەسەند کردووە بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان.

 

لەلایەن کۆمیسیۆن بۆ لیژنەکە ئەوە روون کرایەوە، ئەگەر یاساکە ھەموار بکرێتەوە یاخود گۆڕانکاریی بەسەر ئەو بڕەپارەیەی داوایان کردووە بێت، ئەوا گۆڕانگاریی بەسەر ئەو ١٠٥ رۆژەشدا دێت کە دیاری کراوە بۆ ئامادەکارییەکان.





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad