English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن: ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاريكردنى هه‌سه‌ده‌
وێنە: ئەرشیڤ- سەربازانی ئەمریکا لە سووریا
2018-01-24 [07:24 AM]

​ZNA - هەولێر


گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا كۆمه‌ك و هاوكارييه‌ سه‌ربازييه‌كانى بۆ گرووپه‌ چه‌كدارييه‌كان ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژى هه‌ر لايه‌كى ديكه‌ جگه‌ له‌ داعش ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌دريان رانكين، له‌ لێدوانيدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى تاسى رووسى رايگه‌ياند، سوپاى ئه‌مريكا هاوكارى ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارييانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ سووريان له‌ پێناو به‌ديهێنانى سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش.

سه‌باره‌ت به‌ هێرشى توركيا بۆ سه‌ر شارى عفرين له‌ رۆژئاواى كوردستان، ئه‌و گوته‌بێژه‌ى پێنتاگۆن رايگه‌ياند، ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاريكردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.

گوتەبێژی پنتاگۆن هەروەها گوتی: ئه‌مريكا به‌رده‌وام ئه‌و په‌يامه‌ى به‌ روونى گه‌ياندووه‌ته‌ توركيا كه‌ هاوكاريكردنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ سنوورداره‌ و بۆ ئه‌ركى دياريكراوه‌.

 

 

 





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad