English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر عه‌ره‌باندنی كه‌ركوك ده‌كات
2018-01-24 [08:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەندامێكی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ده‌ڵێت، حکوومەتی عێراق بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کار لەسەر عەرەباندنی شاری كه‌ركوك دەکات، وتیشی، پیلانەکە ھەموو ئەو گەڕەکانە دەگرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ھەڕەشەی دەرکردنی کورد لە دوو گەڕەک دەکرێت کە زیاتر لە ھەزار ماڵی کورد دەبن.

جوان حه‌سه‌ن ئەندامی لیستی برایەتی رایگه‌یاند، عەرەباندن لە کەرکووک ئێستا بووەتە پیشەی رۆژانە و حکوومەتی عێراق بە ھاوکاریی ئەو کەسانەی لە کەرکووک دەستیان دەڕوات، بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کار لەسەر عەرەباندنی شارەکە دەکەن، دەیانەوێت دیمۆگرافیای شاری کەرکووک بگۆڕن و ئەوەی سەددام نەیکرد ئەوان تەواوی بکەن، پیلانەکە بەو شێوەیە داڕێژراوە ئەو عەرەبانەی دوای رووخانی رژێمی بەعس لە کەرکووک دەرچوونە، بگەڕێندرێنەوە شارەکە و کوردەکانی دوای لەناوچوونی رژێم گەڕاونەتەوە کەرکووک، دووبارە دەربکرێنەوە.

جوان حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ئێستادا پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک دەیەوێ گەڕەکە کوردییەکان تێک‌بدات، هەڵبەتە لە سەردەمی رژێم ژمارەیەک گەڕەکی جیاواز بە ناوی گەڕەکی ئەفسەران دروست کراون، پیلانەکە ھەموو ئەو گەڕەکانە دەگرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ھەڕەشەی دەرکردنی کورد لە دوو گەڕەک دەکرێت کە زیاتر لە ھەزار ماڵی کورد دەبن.

 

Kdp.info

 





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad