English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داڤوس... جارێكی دیكه‌ هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیری هه‌رێم و عێراق كۆبوونه‌وه‌
2018-01-24 [08:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، و شاندی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، کۆبوونەوە.

بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی له‌ داڤۆس، دوێنێ سێشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتنه‌ سویسرا، ئه‌مڕۆ له‌ په‌راوێزی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌ و دوای ماوەیەک کۆبوونەوەکە کۆتاییهات.

ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌مه‌ 23/1/2018 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك گه‌یشته‌ داڤۆس له‌ سویسرا كه‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتووه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ داڤۆسی سویسرا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدووڵای دووه‌م ـ شای شانشینی ئوردنی هاشمی كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شای ئوردن ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی له‌ حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.

شا عه‌بدوڵا پشتیوانیی خۆی و شانشینی ئوردنی بۆ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق نیشان دا و به‌ پێویستی زانی ئه‌مه‌ بكرێته‌ هه‌نگاوی كرده‌یی، سه‌رۆك وه‌زیرانیشی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان دۆستی زۆری هه‌یه و به‌ پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بێت به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 20/1/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێك كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوون، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.





ئەم هەواڵە 1825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad