English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاويش ئۆغڵو: ئەمریکا پێشنیاری دروستكردنى هێڵێكى ئارامى به‌ قۆڵايى 30 كليۆمه‌تر بۆ كردين له‌ سووريا
2018-01-24 [09:29 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری دەرەوەی توركيا، مه‌ولود چاويش ئۆغڵو، ئاشكراى كرد كه‌ هاوتا ئه‌مريكييه‌كه‌ى رێكس تيله‌رسن پێشنیاری دروستکردنی هێڵێكى ئارامى به‌ قۆڵايى 30 كليۆمه‌تر له‌ سووريا بۆ كردووه‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى نيگه‌رانييه‌كانى ئه‌نقه‌ره‌‌. 
سه‌رچاوه‌كان رايانگه‌ياند، كه‌ دوێنێ له‌ په‌راوێزى كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌ پاريس، دۆسێى عه‌فرين ته‌وه‌رى هه‌ره‌گرنگى به‌رنامه‌ى كارى ديدارى دووقۆڵى هه‌ردوو وه‌زير بوو.


رێکس تیلەرسن لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەولوود چاويش ئۆغڵو لە پاریس بە میدیاکانی راگەیاند، پێشتر بیرۆکەی 10 کیلۆمەتر لە "سەیف زۆن" یاخود "ناوچەی ئارام" لەخەیاڵیاندا بووە، بەڵام بۆ ئەوەی تورکیا زیاتر دڵنیابێت لە ئاسایشی سنوورەکانی ، پێشنیاری 30 کیلۆمەتر ناوچەی ئارامی کردووە.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوتا تورکەکەی گوتووە: "پێشبینی 30 کیلۆمەتر دەکەین و پێموایە ئەمە نیگەرانییەکانی ئێوە لە هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر خاکی ئێوە دەڕەوێنێتەوە.

لەبەرامبەر ئەو پێشنیارەی ئەمریکا ، چاويش ئۆغڵو راستەوخۆ رەزامەندی نیشان نەداوە، بەڵام بە تیلەرسنی گوتووە، تیمەکەی ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پرسە دەکەن و دواتر بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدەن.





ئەم هەواڵە 811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad