English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: نیشاندانی فیلمی كۆمیدی مردنی ستالين قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
2018-01-24 [09:31 AM]

ZNA-هەولێر


ده‌سته‌ڵاتداران له‌ رووسیا ره‌مه‌زاندییان له‌سه‌ر نیشاندانی فیلمی كۆمیدی بریتانی "مردنی ستالين" كێشایه‌وه،‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو له‌به‌رده‌م چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ديارى ئه‌و وڵاته‌ نیشان درا.

 

ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی رووسیا و نوێنه‌رانی پێشه‌سازیی سینه‌مای رووسیا ئاماده‌ی نیشاندانى ئه‌و فيلمه‌ بوون و گله‌ییان ئه‌وه‌يان كرد كه‌ فیلمه‌كه‌ "جه‌نگێكی ئایدۆلۆژی" و "توندڕه‌وی" له‌ خۆ ده‌گرێت.


رووسیا رێگه‌پێدانی دابه‌شكردن و نیشاندانی ئه‌و فیلمه‌ی له‌ سينه‌ماكانى رووسيا كێشایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پلانه‌كانی نیشاندانی ئه‌و فیلمه،‌ كه‌ بڕیار بوو سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ له‌ سینه‌ماكانی ئه‌و وڵاته‌ نیشان بدرێت به‌ فه‌رمی دوا بخرێت.


ئه‌مه‌و روون نییه‌ ماوه‌ی راگرتنی ئه‌و فیلمه‌ تا كه‌ی درێژه‌ ده‌كێشێت و ئایا ده‌سته‌ڵاتدارانی رووسیا له‌ ئاینده‌دا رێگه‌ به‌ نیشاندانی ئه‌و فیلمه‌ ده‌ده‌ن،  یاخود ئه‌و فیلمه‌ هه‌رگیز له‌ سینه‌ماكانی رووسیا نیشان نادرێت.
له‌م فیلمه‌دا ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ستیڤ بۆشیمی، رۆڵی سه‌ركرده‌، نیكیتا خرۆشۆف ده‌بینێت و ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌مریكی جیفری تامبوور، رۆڵی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی سۆڤيێت، جیۆرجی مالینكۆف ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری بریتانی جایسۆن ئیسحاق، رۆڵی مارشاڵ گیۆرگی جۆكۆف ده‌بینێت.





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad