English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیان كۆبوووه‌
2018-01-24 [10:03 AM]

ZNA-هەولێر


هه‌ر له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنى له‌ كۆڕبه‌ندیى ئابووریى جیهاندا له‌ داڤۆس، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كارن كاراپێتیان سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه‌.

هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان بۆ ده‌رفه‌تى ئه‌م دیداره‌ ده‌ربڕى و جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا مایه‌ى بایه‌خن وه‌ك ژێرخان و وزه‌ و ئابوورى و ئه‌و بوارانه‌ى كه‌ ئه‌رمینیا شاره‌زایى و پسپۆڕیى تێدا هه‌یه‌ و ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان سوودیان لێ وه‌ربگرێت.

هه‌ردوولا تیشكیان خسته‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌رمینیا له‌ هه‌ولێر كه‌ پێشتر ڕه‌زامه‌ندیى هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى ئه‌رمینیاى له‌سه‌ر دراوه‌ بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ئاسمانیى نێوان هه‌ولێر و یه‌ریڤان له‌ داهاتوودا كرا له‌ كاتێكدا كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێشه‌ى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.

تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 1108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad