English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دارایی روونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی پێشمەرگە ، پەروەردە ، تەندروستی و خانەنشینی بڵاودەکاتەوە 
2018-01-24 [10:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


وەزارەتی دارایی لەسەر نەبوونی ناوی وەزارەتی پێشمەرگەو خانەنشینان و وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی لە خشتەی موچەدا روونکردنەوە دەدات.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان  رایگەیاندووە" ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی لەبەر ئەوە ناویان لە لیستی دابەشکردنی مووچەدا نەھاتووە، چونکە لەلایەن بەغداوە ووردبینی بۆ لیستی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزراەتە دەکرێتـ و تا بەریەک کەوتن لە لیستەکاندا دروست نەبێت".

سەرچاوەکە گووتوویەتی ، سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگەو خانەنیشنیش لە ئێستادا چاکسازی لەو لیستانە دەکرێت و ھەرکاتێکیش چاکسازییەکە تەواو بوو مووچەکانیان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکانی بۆ مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو راگەیاند، بەڵام وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و تەندروستی تێدا نەبوو.

 

ياسين احمد

سەرچاوە / کوردستان تیڤی 
 





ئەم هەواڵە 30052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad