English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كورده‌كانی رۆژئاوا پێشوازی له‌ هاتنی سوپای سوریا بۆ عه‌فرین ده‌كه‌ن
2018-01-24 [10:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی كورد له‌ عه‌فرین رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی‌ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا، كورد پێشوازی له‌ هاتنی سوپای سوریا بۆ ناوچه‌كانی عه‌فرین ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ به‌شداری پێ بكرێت، وتیشی، چه‌كه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و خاوه‌نیه‌تی.

كه‌ناڵی مه‌یادین له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كورد له‌ عه‌فرین وتی، له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێك، پێشوازی له‌ سوپای سوریا ده‌كه‌ن بێته‌ ناو عه‌فرین.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، كورد چه‌كیان بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆیان هه‌ڵگرتووه‌، دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریایان رانه‌گه‌یاندوه‌، وتیشی، كورد هه‌وڵی ده‌مه‌زراندنی وڵاتێك له‌ سوریا نادات به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌ پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كوردیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، داواكارییه‌كان به‌رامبه‌ر هاتنی سوپای سوریا بۆ عه‌فرین ئه‌وه‌یه‌ كورد ببێته‌ به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی سیاسی، سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ی له‌به‌ر ده‌ست په‌یه‌ده‌ دایه‌ وتی، بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و خاوه‌نیه‌تی.

ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه‌، هیچ كاتێك كورد له‌ناو هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه‌، هیچ جۆره‌ یارمه‌تیه‌كی پێنه‌گه‌یشتووه‌، وتیشی، هیچ نه‌خشه‌یه‌كی جیابوونه‌وه‌مان نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ماته‌وه‌ێ به‌ده‌ستی بێنین هه‌ندێك له‌ مافه‌كانی خۆمانه‌.

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ چه‌ند گرۆپێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سوپای ئازاد پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیان دژی عه‌فرینده‌ست پێكردوه‌، ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ په‌یه‌ده‌ له‌ عه‌فرین ده‌ربكات كه‌ به‌ تیرۆرست له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.





ئەم هەواڵە 4252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad