English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ داڤۆس كۆبوونه‌وه‌
2018-01-24 [11:06 AM]

ZNA-هەولێر


هه‌ر له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ داڤۆس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كى كورتدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى به‌شدار بوون، دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى لیژنه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ تاوتوێ كران و جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى كارى لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرایه‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا پابه‌ندیى خۆیان به‌ دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پرسى نه‌وت و كێشه‌كانی ئه‌م بواره‌‌ كرا و بڕیار درا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كودستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و نه‌وته‌ ئه‌نجام بده‌ن كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌نارده‌كردنى ڕاگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌مباره‌وه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێك.





ئەم هەواڵە 1504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad