English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه‌ نیگەرانی خۆی بە ئەردۆگان ڕادەگەیەنێت
2018-01-24 [11:46 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆک کۆماری تورکیا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، باسیان لەدۆخی عەفرین لەرۆژئاوای کوردستان کرد.

كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان له‌ باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی عه‌فرینه‌وه‌ ئه‌نجامدا.

 به‌پێی رایگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تره‌مپ نیگه‌رانی خۆی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی عه‌فرین نیشانداوه‌ و داوای له‌ ئه‌ردۆگان كردووه‌، سنوورێك بۆ توندوتیژییه‌كان و به‌ ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل له‌ عفرین دابنێت و كرده‌ سه‌ربازییه‌كانیشی سنووردار بكات.

لەبەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكى سووریا و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و توركیا كردووه‌ته‌وه‌.

 له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ترەمپ جەختی کردوەتەوە لەسەر تیشک خستنەسەر رووبەرووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆریەکانی وەکو داعش، گرووپە چەکداریەکانی تر.





ئەم هەواڵە 1459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad