English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
2018-01-24 [11:54 AM]

ZNA-هەولێر


هه‌ر له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ داڤۆس، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جێفرى فێلتمان جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سیاسى، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى به‌شدار بوون، هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌م دیداره‌ ده‌ربڕى و تیشكیان خسته‌ر دۆخى عێراق به‌گشتى و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به‌تایبه‌تى.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كارى ئه‌و لیژنه‌ ته‌كنیكیانه‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ستیان به‌كار كردووه‌، باسى له‌ دوایین سه‌ردانى خۆیشى بۆ به‌غدا كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى دیالۆگ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا.

به‌ڕێزیان له‌باره‌ى ئاواره‌كانیشه‌وه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسى ئاواره‌ و په‌نابه‌راندا هاوكارییه‌كى زۆرى پێشكه‌ش كردووه‌ و به‌شدارى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستانى له‌ كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراقدا له‌ كوێت به‌ پێویست زانى. چۆنیه‌تیى پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان، یارمه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كریستیان و ئێزدییه‌كان و به‌رده‌وامیى ئه‌و یارمه‌تیانه‌، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 2116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad