English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. لیگانێس ریاڵ مەدریدی لە جامی شا كرده‌ ده‌ره‌وه‌
2018-01-25 [11:27 AM]

ZNA- ھەولێر


شەوی ڕابردوو لە جامی شای ئیسپانیا ریال مەدرید لە یاریگای خۆی بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی لیگانێس دۆڕا

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا ٢-١ لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە یانەی لیگانێس دۆڕاو ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

ریاڵ مەدرید ھەرچەندە توانیبووی یاری چوون لە لیگانس ١-٠ بباتەوە ،بەڵام لەیاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆی ٢-١ بەم یانەیە دۆڕاو بە ئەنجامی ھەردوو یاری چوون و ھاتن یاریەکە ٢-٢ کۆتایی ھات.
بەھۆی ئەوەی یانەی لیگانێس دوو گۆڵی لە یاریگای ریاڵ مەدرید تۆمارکردبوو توانی پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی ببڕێت.

دوو گۆڵی لیگانێس خافێر ئیراسۆو گابرێل لە خولەکەکانی ٣١،٥٥ تۆماریان کردوو تاکە گۆڵەکەی ریاڵ مەدریدیش کەریم بنزیمە لە خولەکی ٤٧ تۆماری کرد.





ئەم هەواڵە 2326جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad