English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روومەن رودەف: لە عەفرین سڤیل دەکرێنە ئامانج
2018-01-25 [12:17 PM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا داوا لە یەکێتییەکە دەکات لەبارەی رەوشی عەفرین "بەپەلە بێنە سەرهێڵ" و دەڵێت، لە عەفرین سڤیل دەکرێنە ئامانج.

روومەن رودەڤ، سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا کە لە هەمانکاتدا سەرۆککۆماری بولگاریایە، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین رایگەیاند "لە عەفرین هێرشی ئاسمانی فراوان دەکرێت و هاووڵاتی سڤیل دەکوژرێن.

سەرۆککۆماری بولگاریا دەشڵێت "ئەوەی لە عەفرین روودەدات هەموومانی نیگەرانکردووە، دەبینین کە کەمپەینێکی سەربازی فراوان بەڕێوەدەچێت و هێرشی ئاسمانی فراوان دەکرێت و هاووڵاتیانی سڤیل دەکرێنە ئامانج. ئەمە قۆناخێکی مەترسیدارە.


روومەن رودەڤ ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی سووریا گرفتی جیدی لێدەکەوێتەوە و گوتی، هیواخوازم یەکێتیی ئەوروپا هەرچی زووە بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەم رەوشە دەربڕێت و هەڵوێست نیشانبدات.





ئەم هەواڵە 784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad