English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل جوبێر:له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو دیدگای ركابه‌ر هه‌ن
2018-01-25 [12:20 PM]

ZNA-هەولێر


عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له‌ داڤۆس قۆسته‌وه ‌و له‌ گفتوگۆیه‌كی په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، ره‌خنه‌ی توندی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا گرت.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ گوتی: "له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو دیدگای ركابه‌ر هه‌ن، دیدگای رووناكی و دیگای تاریكی، دیدگای تاریك تایفه‌گه‌رییه‌ و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ته‌ وێرانه‌كه‌ی پێش هه‌زاران ساڵ ده‌دات ده‌دات و  له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی تیرۆر و تایفه‌گه‌رییه‌وه‌ ده‌ست وه‌رده‌داته‌ كاروباری وڵاتانی دیكه‌، وە هه‌روه‌ها مێژوو ده‌ریخستووه‌، هه‌میشه‌ رووناكی به‌سه‌ر تاریكیدا سه‌رده‌كه‌وێت.


هەروەها جوبێر گوتیشی، ئاماده‌نه‌بوونی به‌رپرسانی تاران له‌ کۆڕبەندی ئه‌مساڵی داڤۆس، نه‌ریتی ئێران نییه، چونكه‌ ساڵانی پێشتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌ ده‌بوو و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسان و سه‌رۆك و به‌رپرسانی بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌ بازرگانییه‌كان كۆده‌بوویه‌وه‌، زۆربه‌ی كاتیش له‌ دانیشتن و گفتوگۆكاندا رووبه‌ڕووی هاوتاكانی له‌ وڵاتانی كه‌نداو ده‌بوویه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ نه‌چووه‌ داڤۆس تا وه‌ڵامی ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ بداته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad