English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێری و پشکنینی دارایی له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان کاراکرێته‌وه‌
2018-01-25 [02:59 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی ھاوڵاتیان و بەدواداچوونی گەندەڵی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کاراکردەوە.

بە پێی گشتاندنێك كه‌ واژووی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی له‌سه‌ره‌، بڕیاردرا بە کاراکردنی بەڕێوەبەرایەتی  چاودێری و پشکنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.

لەم گشاندنە ھاتووە، بۆ بەدواداچوون بۆ کار ئاسانی و کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی ھاوڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووری کاراکرایەوە، بە شێوەی لەناکاو پشکنین و چاودێری دارایی خۆیان ئەنجام دەدەن.

باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندار بۆ دواداچوون و چاودێری سامان و موڵکی گشتی لەگەڵ داواکاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەسپاکی بكرێت.

لە خاڵێکی دیكه‌ی گشتاندنەکە باس لەوەکراوە، لە کاتی بوونی ھەر گەندەڵی و لادانی دارایی، پێویستە فەرمانگاکان ئاگاداری و ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بکەن.





ئەم هەواڵە 2989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad