English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی .... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێن
2018-01-25 [03:18 AM]

ZNA - هەولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هواڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیداهاتووه‌، بۆ راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی وتی، بەلەبەرچاوگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە بۆ مانگی شوبات.

وتیشی، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ کراوەتەوە بۆئەوەی لەگەڵ بەروبوومە ھاوردەکراوەکاندا ھاوسەنگ بێت.

بڕیاریش دراوە بە ھەموو جۆرێک رێگە بگیرێت لە ھاوردەکردنی ھێلکە و جوجک و مریشکی زیندو بۆ ناو ھەرێم.

 رزگار محمد ئاماژەی بەوەش کرد، بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی شوباتدا ھاوردە دەکرێن بریتی یە لە ٦٠٠ تۆن ماسی، ٥٠٠ تۆن مریشکی بەستوو بەپێی پشکنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥١٠ تۆن ھێلکەی خواردن.

 

 

 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی





ئەم هەواڵە 1792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad