English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەردوو پارێزگاری ھەولێر و دھۆک له‌گه‌ڵ وەزیری دارایی و ئابووری كۆبوونه‌وه‌
2018-01-25 [03:30 AM]

ZNA - هەولێر


 

ھەردوو پارێزگاری ھەولێر و دھۆک سەردانی وەزیری دارایی و ئابووریان کرد و لە کۆبوونەوەیەک گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدان بە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ھەریەک لە نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر و فەرھاد ئەتروشتی، پارێزگاری دھۆک سەردانی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمیان کرد.

لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا كرا، کاری لیژنە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا بۆ وردبینی لە لیستی مووچە خۆرانی ھەرێم و بەرەوپێشچوونی کارەکانیان و دەروازە سنوری و فرۆکەخانەکان باسی لێوه‌كرا.

لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە باس لە ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارێزگاکان بە مەبەستی کار ئاسانی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان کرا.

پەرەپێدان بە فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و کەمکردنەوەی رۆتین تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیری دارایی و ئابووری و ھەردوو پارێزگار بوو.

 

 





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad