English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان كۆتای رۆژی ئه‌م مانگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2018-01-25 [03:42 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەرێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، دەرماڵەی  كۆمەڵایەتی مەبەستی مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتە، رۆژی31ی ئه‌م مانگه‌ دەتوانن بچن مووچەكانیان وەربگرن.

ئارام حاتەم باسی له‌وه‌ كرد، وەزارەتی دارایی له‌ خشته‌ی مووچه‌ به‌ دەرماڵەی كۆمەڵایەتی ناوی هێناون ئه‌مه‌ش وەكو رێزێك بۆ ئه‌م توێژە گرنگەی كۆمەڵگا بووه‌.

باسی له‌وه‌ كرد، مووچەی چاودێری خێزان دابەش ناكرێت چونكە تاوەكو ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە.

بە پێی خشتەی مووچە كە وەزارەتی دارایی بڵاو كردۆتەوە رۆژی چوارشەممە 31ی 1ی 2018  مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەیت و دەرماڵەی  كۆمەڵایەتی  دابەش دەكرێت.

نزیكی 100 هەزار كەس وەكو كەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت  لە ئێستادا مووچەیان پێدەدرێت كە  مووچەكانیان لە نێوانی 60 بۆ 90 هەزار دینارە، ئەوەی  مووچەخۆر بێت 60 هەزار دینارە وئەوەی هیچ مووچەیەكی نەبێت 90 هەزار دینارە .

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 14644جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad