ZNA - هەولێر
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاندووە كە برێكی زۆر مەوادی تەقەینەوەیان لە دوو شوێنی جیاواز دۆزیوەتەوە.
شەوی رابردوو وەزارەتی ئیتلاعات لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە ھێزە ئەمنیەكانیان توانیویانە برێكی زۆر مەوادی تەقینەوە لە دوو شوێنی جیاواز بدۆزنەوە كە بریار بووە بە مەبەستی كاری تیرۆریستی لە شوێنە گشتیەكان بەكاری بھێنن.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارتی هەواڵگریی ئێران، بەشێك لەو تەقەمانیانەلە رۆژھەڵاتی ئێران و بەشێكیش لە رۆژئاوای ئەم ولاتە دەستیان بەسەردا گیراوە.
میدیاكانی ئێران سعاودیایان بە دەست ھەبوون لە گەیاندنی ئەم تەقەمانیانە بۆ ئێران تاوانبار كردووە.
بەپێی بەیاننامەكە، 23 بۆمب لە جۆری ریمۆت کۆنتڕۆل، بە پلان دارێژیی سعوودیا بە مەبەستی كاری تێكدەرانە و تیرۆریستی ھێنراوەتە رۆژھەڵاتی ئێران.
ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە |