English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە
2018-01-25 [05:06 AM]

ZNA- هەولێر


 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھان لە داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ژۆن ئیڤ لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا لۆردیان خۆشحاڵیی خۆی بە گفتوگۆ و پەرەسەندنەکانی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و پشتگیری بۆ پرۆسەکە دەربڕی و ھیوای خواست تا گەیشتن بە ئەنجامێکی باش و چارەسەرکردنی کێشەکان، دیالۆگ بەردەوام بێت. ھەروەھا ڕایگەیاند کە ئەوان لە کۆنفرانسی کوێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەشداری دەکەن و نیازیان وایە بەرلەوە، یانیش دوای ئەوە سەردانی بەغدا و ھەولێر بکەن.

 

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەم دیدارە، سوپاس و پێزانینی گەل و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەڕێز سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسا دووپات کردەوە کە ھاوکار و پشتیوانی ھەرێمی کوردستان بوون، بەتایبەتیش ھەوڵەکانی سەرۆک ماکرۆن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدا. ھەروەھا پابەندیی ھەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق دووپات کردەوە.

 

پوختەیەکی دەربارەی گفتوگۆ و کاری ھاوبەشی لیژنەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و دوایین سەردانی خۆیان بۆ بەغدا پێشکەش کرد و ڕوونیکردەوە کە گرنگە ئەو پرۆسەیەی لەنێوان ھەولێر و بەغدادا دەستی پێکردووە،‌ بگاتە ھەندێک ئەنجامی کردەیی لە بەرژوەندیی ھەردوولادا، ھەروەھا تیشکی خستە سەر پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پرۆسەی ھەڵبژاردن.

 

دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش کریستیان و ئێزدییەکان و ھاوکاریکردنیان و قۆناغی دوای داعش و داھاتوو، لایەنێکی دیدکی کۆبوونەوەکە بوو.





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad