English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا متمانه‌ی به‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه‌، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ناكات
2018-01-25 [05:07 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی توركیا گوتی، تاكو متمانه‌ به‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، کارێکی ڕاست نابێت لەگەڵ ئەمەریکا لە بارەی دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو لە سوریا وتووێژ بکات.

ئەمڕۆ پـێنجشەممە مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، لەم ماوەیە تورکیا بڕوای بە ئەمەریکا نەماوە، بۆیە هەتا جارێکی دیکە متمانە بە ئەمەریکا نەکرێتەوە، کارێکی ڕاست نابێت لە بارەی پرسی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو له‌ سوریا وتووێژی لەگەڵدا بکرێت.

دوێنێ چوارشەممە میدکانی تورکیا لە زاری چاوش‌ئۆغڵووە بڵاویانکردەوە کە گوتبووی ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پـێشنیاریکردووە ناوچەیەکی پارێزراو بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر بە درێژایی سنووری نێوان تورکیا و سوریا دروستبکرێت.

هەر ئەمڕۆ بەکر بوزداغ جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا و گوتەبێژی حکومەتیشه‌، لە چاوپێـکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی خەبەری تورکی گوتی، ئەگەر ئەمەریکا خوازیارە خۆی لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تورکیا لە سوریا بەدوربگرێت، ئەوا دەبێت واز لە پشتیوانیکردنی تێرۆرستان بهێنێت.

بوزداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئەوانەی پشـتیوانی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان دەکەن، لەم شەڕەدا دەبنە ئامانجمان.

 

voa





ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad