English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی هێرش بۆ سەر عەفرین حکومەتی ئاڵمانیا پەرەپێدانی تانک و زێپۆشەکانی تورکیا راگرت
2018-01-25 [07:30 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەپێی هەواڵێکی "شپیگل"ی ئاڵمانیا، له کاردانەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، حکومەتی فیدراڵی ئاڵمانیا، پەرەپێدانی تانک و زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا راگرت.

 

ئەمەش دوای ئەوه هات که سوپای تورکیا له هێرشی بۆ سەر عەفرین، تانکی "لیۆپارد"ی ئاڵمانیی بەکار هێناوه.

 

بەپێی راپۆرتی شپیگل، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین رووبەڕبوونەوەی لەگەڵ یەپەگه، حکومەتی ئاڵمایا چی دیکه مەیلی نییه سەرچاوەی سەرەکیی دابین‌کردنی چەک بۆ تورکیا بێت. هەر لەم پێناوەشدا، ئاڵمانیا، پەرەپێدانی تانکەکانی "لێئۆپارد"ی تورکیای له بەرنامەی خۆی دەرکردووه.





ئەم هەواڵە 1195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad