English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوباد تاڵەبانی: ھێشتا ھۆکارەکانی دروستبوونی داعش لە ناوچەکە،‌ چارەسەر نەکراون
2018-01-25 [08:02 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھاندا لە داڤۆس، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە پانێڵێکی ڕۆژی دووەمی کۆڕبەندەکەدا کرد کە تایبەت بوو بە ڕەوشی عێراق و سووریا و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەم دوو وڵاتە لە دەستی گرووپی تیرۆرستیی داعش ڕزگار کراون و ھەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی بانکی جیھانی و جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان و بەڕێوەبەری کۆمپانیای کرێسن پترۆلیۆم و چەند کەسایەتییەکی دیکە تیایدا بەشدار بوون.

 

قوباد تاڵەبانی لە وتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد ئەو ناوچانەی لە دەستی داعش ڕزگار کراون تەنیا پێویستییان بە ئاوەدانکردنەوەی خانوو و باڵەخانەکان نییە، بەڵکو لە ڕووی ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و دروستکردنەوەی متمانە و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتە جیاوازەکانیشەوە، پێویستی بە کارێکی زۆر ھەیە کە ھاتنی داعش لە ڕووی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانەوە کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر پێکھاتەکانی ئەو ناوچانە ھەبوو.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر کار و چالاکییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا پێشوازی لە ژمارەیەکی یەکجار زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆرستانی داعش کردووە و خزمەتگوزاریی پێویستی پێشکەش کردوون، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری بۆ خزمەنگوزاریی گشتی لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە. ھەروەھا ھیوای خواست لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە تیرۆرستانی داعش ڕزگار کراون، ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاو بگیرێت.

 

جەختی لەوە کردەوە کە ھێشتا ھۆکار و فاکتەرەکان و ھزری داعش لە ناوچەکەدا ماوە و بە پێویستی زانی لە ڕووی فکرەوە داعش بنەبڕ بکرێت و ئەو ھۆکارانەی کە بوونەتە ھۆی سەرھەڵدانی، نەھێڵرێن و چارەسەر بکرێن.





ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad