English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماریا زاخارۆڤا: هه‌ڵوێستی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد نه‌گۆڕاوه‌
2018-01-25 [08:16 AM]

ZNA-هەولێر


 

ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ره‌تی كرده‌وه‌ هۆچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌ كورد روویدابێت.


هه‌روه‌ها زاخارۆڤا جه‌ختی كرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا رووسیا له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆردا قوربانی زۆری داوه‌، سه‌باره‌ت به‌ پرسی كوردیش گوتی: توركیا هه‌میشه‌ دژی دۆزی كورد بووه‌ له‌ سووریا و، تائێستاش‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیداین و، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه نین و ده‌مانه‌وێ ئارامی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی سووریاش له‌ سوچی، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 29ی ئه‌م مانگه‌ ببه‌سترێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌و كۆنگره‌یه‌دا كرده‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.


له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، زاخارۆڤا گوتی، ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت، هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا‌شه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا هان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌مجۆره‌ له‌ دژی كورد ئه‌نجام بدات.





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad