English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی پارێزگی نەینەوا داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکات
2018-01-25 [08:24 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەو پارێزگایە دوابخات.

 حسام عبارە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا بە فەرمی ئەنجوومەنی پارێزگای لە ئامادەنەبوونی نووسینگەکەیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئاگادار کردووەتەوە. گوتیشی، رێژەی ئاوارە گەڕاوەکانی رۆژئاوای موسڵ٢٠٪ تێپەڕ ناکات، ئەمەش ئاستەنگ لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دروست دەکات. ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نووسراوێک لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە پارێزگای نەینەوا ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکات.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad