English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوەی ئێستا له‌كەركووك دەگوزەرێت ئاستی مەترسییەكەی له‌هی سەردەمی سەددامیش خراپتره
2018-01-26 [02:33 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژنامەنووسێک رایگەیاند: ئەوەی ئێستا له‌كەركووك دەگوزەرێت، ئاستی مەترسییەكەی له‌هی سەردەمی سەددامیش خراپتره.

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا رۆژنامەنووس بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دیموكراسییەت به‌ تەنیا له‌ هەڵبژاردندا كورت ناكرێتەوه‌، زۆر وڵات هەن هەڵبژاردنیش ئەنجامدەدن، بەڵام دیكتاتۆرن و مافی مرۆڤ و ئازادییەكان تێیاندا له‌ژێر هێڵی هەژاریدایه، ئەو هەڵبژاردنەی بڕیاروایه‌له‌كەركووكدا ئه‌نجامبدرێت، هەڵبژاردنێكی تەندروست نییه، چونكه‌ شارەكه‌به‌نیسبەت پێكهاتەیەكی سەرەکی وەك كورد داگیركراوه‌ و هێشتا دەبابه‌و تانك زاڵن به‌سەر هەموو شتێكدا، كه‌وایه‌به هیچ شیوەیەك ئەو هەڵبژاردنه‌ له‌بەرژەوەندی كورد بەپله‌ یەك نییه، به‌وپێیەی كورد بۆی نییه‌ تەنیا رێكلامێكیش بكات و ئاڵایەكیش هەڵبدات، هەروەها بارەگەی زۆربەی حزبه‌ كوردییەكان به‌ دیاریكراویش پارتی له‌ شارەكه‌ نەماون، كە وایه‌ ناكرێت كورد به‌شداری بكات، ئەگەر بەشداری بكات، به‌دڵنیاییەوه‌ شەرعییەت به‌ داگیركاری دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەموومان دەبینین تا ئەم چركه‌ساتەش دەبابه‌له‌سەر كۆڵانەكانی كەركووك وەستاون و لوولەی دەبابەكان له‌گەڕەکه‌كوردییەکان كراون، كه‌وایه‌بەبێ ئاساییكردنەوەی دۆخەكه‌و پێك نه‌هێنانی ئیدارەیەكی هاوبەشی كوردی و عەرەبی و توركمانی، هەلبژاردن هیچ سوودێكی نییه، چونكه‌هەر خۆی ئێستا شارەکه‌ داگیركراوه‌و دەبابه حوكمی تێدا دەكات، به‌بەردەوامیش هەوڵی تەعریبكردنی فەرمانگه‌و شوێنه كوردییەكان و هەروەها خاكی كوردستان دەدرێت، ئاخر هەڵبژاردن لەو دۆخه‌دا رێك له كۆمێدیا دەچێت، وەك لەوەی له‌هەڵبژاردن و پڕۆسەیەکی دیموكراسییانه‌ بچێت، چونكه‌ هەڵبژاردن پێویستی به‌ ژینگەیەکی ئارام هەیه‌و تاكەكانی دەبێ به‌ئازادی نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن، بەڵام ئێستا كورد تەنانەت بۆی نییه‌ تاكه‌ ئاڵایەكیش هەڵبدات، ئەوه به‌هیچ شێوەیەك له‌هەڵبژاردن ناچێت، به‌تێگەیشتنی من، ئەوەی بەشداری تێدا بكات، رێك دەیەوێت شەرعییەت به‌داگیركاری بدات.

ئەو رۆژنامەنووسە گۆتیشی: ئەوەی ئێستا له‌كەركووك دەگوزەرێت، ئاستی مەترسییەكەی له‌هی سەردەمی سەددامیش خراپتره، ئەگەر سەددام ئەوكات تەنیا دەیویست شارەكه به عەرەبی بكات، ئێستا هەر گرووپەی مەزهەبی هەیه، دەیەوێت شارەكه‌له‌سەرخۆی تاپۆ بكات، توركمان دەیەوێت به‌ توركمانی بكات، شیعەی عەرەب به‌ هەمان شێوه، عەرەبی سوننەش دەیەوێت شارەكه‌له‌ژێر دەسەڵاتی ئەواندا بێت، بەڵام شیعەی عەرەبی له رێگەی گرووپه‌ چەكدارەكانەوه‌ بەسەر هەردوو گرووپی دیكه‌دا زاڵن و به‌بەرنامه ئیش بۆ بەشیعەكردنی كەركووك دەكەن، هەر رۆژەی پۆستێك له‌كورد وەردەگرنەوه‌و به شیعه مەزهەبێك پڕی دەكەنەوه، واته‌ئیستا شارەکه‌ له‌چەندین رووەوه، مەترسی له‌سەره‌ هەموو گرووپه‌كانیش دەیانەوێت به ئاشكرا غەدر له كورد بكەن.

شاخەوان بەریم عبدوڵـا لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) گۆتی: خۆزگە پارتی بەتەنیا بڕیاری بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەکانی نەدەدا هەموو حیزبە کوردیەکانی تریش هەڵبژاردنەکانی کەرکوکیان بایکۆت دەکرت، چۆنکە بڕیاری بایكۆتكردنی هەڵبژاردن لەلایەن پارتییەوه له كەركووك، بڕیارێكی سەرپێی نییه و كۆمەڵێك ئەجێندای قووڵی نەتەوەیی و ئەمنی و سیاسی و یاسایی و كۆمەڵایەتیشی له پشتەوەیه، له كاتێکدا پارتی خاوەن پێگەی سیاسی خۆیەتی، ئاخر ئێستا دۆخی كەركووك و ناوچه داگیركراوەكان هی ئەوه نین تا هەڵبژاردنێكی پاك و دیموكراسییانه‌یان تێدا ئەنجامبدرێت، چونكه‌ هەڵبژاردن له هەلومەرجێكی ئاشتەوایی و سەقامگیردا سەركەوتوو دەبێت، بەوپێیەی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رەوه ئەوانەی حوكمڕانێتی كەركووك دەکەن بە هەموو گرووپه‌كانییانەوه، تێڕوانینیان بۆ پرسی كورد و شووناسی راسته‌قینەی شارەکه، هەمان دیدگه و سیاسه‌تی شۆڤێنیستییانەی سەددامه، كه‌‌وایه كورد ناتوانێت لەو دۆخه‌دا دەنگی پێویست بهێنێت و رەنگه زیانی مێژووییش بكات.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بڕیارەی پارتی له خۆیەوه نییه، لەو ژینگەیه‌دا كه‌نیوەی خەڵكی كورد ئاواره‌بوونه‌و ناوێرن بچنەوه‌كەركووك، كه‌وایه‌ ناكرێت بەشداری تێدا بكرێت، هیوادارم سەرجەم حیزبەكان ئەو پرسه بە هەند وەربگرن و لەو دۆخەدا بەشداری هەڵبژاردن له‌كەركوودا نەكەن، چونكه‌هەم دەنگی كەم دەهێنن، و هەمیش شەرعیەت به‌ داگیركاری دەدەن، ئەمەش له كاتێكدایه كه‌ سیاسه‌تی شۆڤێنیستییانەی ئێستای بەغدا، دەخوازێت كورد به لاوازی بچێتەوه كه‌‌ركووك و هیچ رۆڵێكی سیاسی و سەربازیشی نەبێت.

اسماعیل حکیم





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad