ZNA- ھەولێر مونا قاوه‌چی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی توركمانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوان سەركۆنەی ھەر شەڕ و ھێرشێك دەكەن كە پێكەوە ژیان لەناوببات، له‌نێویشیاندا هێرشی سه‌ر عه‌فرین، ئاماژەی بۆ ئەوەش دەكات، دەبێ توركیا عیبرەت لە شەڕی پەكەكە وەربگرێت، كە ھیچ كێشەیەك بە شەڕ چارەسەر ناكرێت.
مونا قاوه‌چی، بە دەنگی ئەمریكای گوتووە: "هه‌موو وڵاتێك مافی خۆیه‌تی سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت، توركیاش مافی خۆیەتی کە هەڕەشە لەسەر عەفرین بکات بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی بیپارێزێت لە ئەمن و ئاسایش و تێرۆرست، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت و ناكرێت عه‌فرین بكرێته ئامانج و زیان به‌خه‌ڵكی سڤیل بگه‌یه‌نێت".
دەشڵێت: "ئێمه لە رۆژانی رابردوودا بینیمان هه‌ر زیان به‌رخه‌ڵكی سڤیل كه‌وتووه، واته لێره‌دا شه‌ڕه‌كه بۆ سڤیل بووه نه‌ك بۆ ته‌سفیه‌ی حساباتی ئه‌وان هه‌ردوولایه‌ن، ئێمه وه‌ك پێكهاته‌ی توركمان له‌پێناو پاراستنی پێكه‌وه ژیان داواده‌كه‌ین توركیا به‌ڕێگەی ئاشتیانه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. چه‌ندین ساڵه توركیا و په‌كه‌كه كێشه‌یان هه‌یه توركیا هه‌ر رێگای سه‌ربازی گرتووەته‌به‌ر، به‌ڵام كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بوون ئه‌مه‌ش ده‌كرێت عیبره‌تێك بێت بۆ توركیا كه كێشه‌كان به‌شه‌ر چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو به ئاشتی چاره‌سه‌ر ده‌بن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "خۆی عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی سنوورییه له‌گه‌ڵ توركیا، بۆیە توركیا مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌نگاوی پێش وه‌خته بنێت و هێزی هه‌بێت له‌وێدا، به‌ڵام نه‌ك به‌شه‌ڕ و كردنه ئامانجی براكورده‌كانمان".
مونا قاوەچی ئاشكراشی كردووە: "زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان داوای كۆبونه‌وه‌ی نائاساییمان كردووه سه‌باره‌ت بۆ دۆخی عه‌فرین، دیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانمان هه‌یه نه‌خراوه‌ته كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ته‌نها ته‌رخان بكرێت بۆ عه‌فرین، چونكه ئه‌ویش شارێكی كوردستانییه، هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش تا ئێستا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و به‌شێكی دیكەشیان سه‌رقاڵی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تن كه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه و سه‌رقاڵن و سه‌ردانی قه‌زا و ناحیه و شوێنه‌كانی دیكە ده‌كه‌ن".
ئەم هەواڵە 1951جار خوێندراوەتەوە |