English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆیته‌رز: دووای دوو مانگ له‌ ده‌ستگیركردنی، وه‌لیدی كوڕی ته‌ڵاڵ ئازادكرا
2018-01-27 [03:10 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خانه‌واده‌ی ملیاردێری سعودی وه‌لیدی كوڕی ته‌ڵاڵ رایانگه‌یاند، كه‌ وه‌لید ئازاد كراوه‌.

یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كان به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه‌، دوای تێپه‌ڕینی دوو مانگ له‌ ده‌ستگیركردنی وه‌لیدی كوڕی ته‌ڵاڵ، له‌ ئێستادا ئازاد كرا و گه‌یشته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی.

دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت كه‌ رۆیته‌رز له‌ناو ئوتێلی "ریتز كارلتۆن" له‌گه‌ڵ وه‌لیدی كوڕی ته‌ڵاڵ ئه‌نجامی دا، ئازاد كرا كه‌ باوه‌ڕی وابوو له‌ هه‌موو سه‌رپێچییه‌كان بێ تاوان ده‌رچووه‌ و پێشبینی كردبوو له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو ئازاد بكرێت.

له‌و دیداره‌ ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپی له‌گه‌ڵدا كرابێت، ئه‌و راپۆرتانه‌ی "بی بی سی"شی رتكرده‌وه‌ كه‌ بزنسمانی كه‌نه‌دی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وه‌لید كردوه‌ باسی كردوه‌ وه‌لید به‌پشێوی ده‌ركه‌وتووه‌ و ریشی چه‌ناگه‌ی هاتووه‌.

 





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad