English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان... به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 180 كه‌س بوونه‌ قوربانی
2018-01-27 [03:24 AM]

ZNA - هەولێر


ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک باڵەخانەی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ و نەخۆشخانەی کۆماری له‌کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان ته‌قیه‌وه‌، لە ئاکامدا لە ٤٠ کەس کوژران و ١٤٠ دیکە برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا بوونەتە قوربانی گەیشتووەتە، ٤٠ کوژراو و ١٤٠ بریندار.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەسرەت ڕەحیمی ڕایگەیاند ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بۆئەوەی دەستیان بگات بەو ناوچەیە، ئامبوڵانسێکیان بۆمبڕێژ کردووە.

رووداوەکە نزیک بووە لە شوێنی مانەوەی ژمارەیەک نوێنەری وڵاتان، دوای ھێرشە تیرۆریستییەکە باڵەخانەکانی نزیک لە ڕووداوەکە زیانیان بەرکەوتووە و گشت ئەو ڕێگایانەش داخران کە دەچنەوە ئەو ناوچەیە.

بەهۆی سەختی برینی بەشێک لە برینداران ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان هەیە.

بزووتنەوەی تالیبان بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشە تیرۆریستییەکە راگەیاند.

 

aa





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad