English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیپان باڤی:خیانەتی 16ئوکتۆبەر رێگە خوشکەر بو بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین
2018-01-27 [03:37 AM]

ZNA-هەولێر


بەگەشەبوونی هەست و خەباتی سەربەخويى گەلی كورد لەهەموو پارچەکانی کوردستان بەگشتی،و به تايبەتى لە کوردستانی تورکيا، عيراق و سوريا هەرله دەستپێکی ساله نوەتەکانەوە بگره ترس له هشياربوون و سەر هەلدانى سەرانسەرى گەلی کوردستانيان لای ئەوان نيشتووه.

سیپان باڤی ئەندام لە پارتە لیبرالەکانی سوید و هەروەها شارەزا لە سیاسەتی روژئاوای کوردستان بەئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند، گەلێک هوکار هەن وايان كردووه كەداگيركەرەکانمان له م كاته ديروكى و نازكه دا كەركووك و عه فرين بيكه ن به ده ستپێکى سەرلەتازه داگيرکردنى وڵاتی كوردان و هەولدان و لەناوبردنى خەون هیواو ئاوات و پلانەکانی سەربەخويى گەلی کوردستان، هوكارى هەره گرنگیش ئەوەیە کە هەموو داگيرکەرەکانی کورد کە هەريەک لەلای خویەوە هەولى لێدان و له ناوبردنى هه موو خەون و ئاوات و خەبات و تێكوشانى گه لی کورده، که بوونی ژياندنەوەى ناسنامه ى كوردايەتى و سەرخوەبوونى لێبێت.

هەروەها دەڵێت، ئەگەر چی کوردستان لەلایەن چوار 
دەولەتەوه داگيركراوه، هەریەکەیان بەرژەوەندی جياواز و ناكوكی قول بەينيان هەيه، بەڵام لە لای هەموويان كورد هەر كورده و لەهەر شارو شوێنێكى كوردستان بێت گورز دەوەشێننەوە کورد.

باڤی ووتی، بەگەشەبوونی هەست و خەباتی سەربەخويى گەلی كورد لەهەموو پارچەکانی کوردستان بەگشتی، و به تايبەتى لە کوردستانی تورکيا، عيراق و سوريا هەرله دەستپێکی ساله نوەتەکانەوە بگره ترس له هشياربوون و سەر هەلدانى سەرانسەرى گەلی کوردستانيان لای ئەوان نيشتووه، بويه داگيركەرانى كوردستان زور هەوليان داوه بوچرکردن و رێکخستنی خه باتی داگيركه ری خويان دژی بزافی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

هەروەها باڤی وتیشی لای داگیرکەران وابوو گەر توانيان شكوى سەروكو رێبەرى بێوێنەى كورد به رێز مه سعود بارزانى و پێشمەرگەیی قارەمان له كەركووك بشكێنن ئەوا شکاندنی هێزی کورد لەهەرپارچەیەكى ترى كوردستان بويان ئاسانتر دەبێ چونکه بەهوی بەرخودانی پێشمه رگەو سياسەتى حەكيمانەى سەرۆك بارزانى هەولەكانى داگيركەران بەتەواوى لەکەركوكى خوشەويستی کوردان سەرنەگرت، بو تەواوكردنى كارى دوژمنکارانه ی خويان بوهەمان مەبەست روويانكرده دەڤەری عەفرين.


سیپان باڤی ئەوەشی خستەڕو، بێگومان خيانەتیی 16ئوکتوبەری ئەو باڵە و كالفامەى نێو یەکێتی نيشتمانى كوردستان لە کەرکوک، كاريگەری زوری هەبووە کەدوای ئەوە داگیرکردنی کورد لای ئەوان ئاسان بووە لە بەر ئەوە تورکیا هێرش دەکاتە سەر عەفرین، کەرکوک ریگە خوشکەر بووە بو داگیرکەرەکانمان، لە دەست چوونی کەرکوک كاريگەری رولى ئيران و توركيا يەکجار زور بووه جگه لەوەی کەبەداخێکی زوره وه رولی ئەو گرووپه کالفامەییە كه لەبەركەرب و كین و مال خويان دابەدەست داگيرکەرانەوه زور نێگه تيف بوو.

پێشتر کورد دوستی زوری هەبووە کە ئەویش دوستانی جه نگی دژی داعش بون دوستانێکی بەرژه وەندی کاتی بوون، داعش هێزێکی کوشنده و ترسناک بوو، به شاهیدی هەموو جيهان كورد به هێزى پێشمه رگەی دلێری خوی لەجياتي هەموو جيهان بوێرانه دژی چەکدارەکانی داعش دەجەنگین. 

سیپان باڤی ئەندام لە پارتە لیبرالەکانی سوید و شارەزا لە سیاسەتی روژئاوای کوردستان جەخت دەکاتەوە، تەنها رێگاچارەسەر بوبەهێز مانەوەی كورد ئەوەیە ئەگەر چی سەختە بەڵام تەنها و تەنها رێگا چارەسەر كەهەبێت بوبەهێزمانەوەی و بەهێزبوونەوەی كورد لەم هاوکێشە ئالوزەی جيهانى سياسيدا ئەويش له يەکگرتنی هەموو هێزو پارته سياسیەکانی كوردە.





ئەم هەواڵە 3337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad