هەولێر - ZNA
خانمە ئەکتەری سینەمایی، میریل ستیپ، بەشداری لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "بیگ لیتڵ لیس" دەکات.
ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە دووەم وەرزیەتی و لەلایەن کۆمپانیای"HBO" بەرهەمدێت نیکۆڵ کیدمان و ریز ویزرسبۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ستریپ بۆ بەشداربوون لەم زنجیرە تەلەڤزیۆنییە، بۆ هەر ئەڵقەیەکی بڕی 800 هەزار دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت.
ئەو ئەکتەرە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە لە رووی کاندیدبوون بۆ خەڵاتی ئۆسکار و سێ جاریش خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە و ئەمساڵ جارێکی دیکە کاندیدکراوە.
ئەم هەواڵە 4096جار خوێندراوەتەوە |